راچڵەكین-
وەزارەتی نەوتی عیراق هەناركردنی نەوتی ڕەشی لەڕێی تانكەرەوە بۆ سوریاو لەوێشەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێكرد.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانی و دابینكردنی داهاتی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، وەزارەتی نەوت دەستیكردووە بە هەناردەكردنی نەوتی ڕەش بە بارهەڵگری تانكەر لەڕێگەی سوریای دراوسێیەوە.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لایەنی سوری گەرەنتی گەیشتنی ئەو نەوتە دەكات لەخاكی ئەو وڵاتەوە بەرەو دەروازەكانی هەناردەكردن، رێژەكەش رۆژانە ڕوو لەهەڵكشان دەكات.