راچڵەكین -
تیمی ژێرئاوكەوتنی قەزای خەبات تەرمی ژنێك لە زێی گەورە دەردەهێنێت، وتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێریش رایدەگەیەنێت: گومان دەكرێ رووداوەكە تاوانكاری بووبێ.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2026، تیمی ژێرئاوكەوتنی قەزای خەبات دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی تەرمی ژنێك لەناو ئاوی زێی گەورە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە توانییان تەرمەكە دەربهێنن و رەوانەی پزیشكی دادی كراو.
هەرچەندە بەرگری شارستانیی هەولێر ناسنامەی ژنە خنكاوەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە رووداوی راگەیەنداووە، گومان دەكرێ رووداوەكە تاوانكاری بووبێ، بۆیە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.
موقەدەم شاخەوان سەعید ئاماژەی بەوەشكردووە، تەرمەكە نوێیە و پێدەچێ ئەمڕۆ یان دوێنێ خنكابێت.