تەندروستی لەبارەی بوونی دەرمانی بێ ستیكەر هۆشداریی دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 356

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لەبارەی بوونی دەرمانی نافەرمی و بێ ستیكەر، هۆشداریی بە دەرمانخانە و كۆگاكانی دەرمان دەدات و رایدەگەیەنێت: لە ئەگەری بوونی هەر بەرهەمێكی نافەرمی و بێ ستیكەر، رێكاری یاسایی تووند دەگیرێتەبەر.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2026 ئاڕاستەی سەرجەم ناوەندە دەرمانسازی و پزیشكییەكان، دەرمانخانە، كۆگای دەرمان، شوێنی پێداویستییەكانی پزیشكی، تاقیگەیی، ددانسازی و چاویلكەسازی كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان رایگەیاندووە، پێویستە ئەو بەرهەمانەی مامەڵەی پێوەدەكەن فەرمی بن و لە شوێنی فەرمی هاوردەكرابن و ستیكەری وەزارەتی تەندروستییان پێوەبێت، بەپێچەوانەوە، لەكاتی سەردانیكردنی تیمەكانمان بۆ ئەو ناوەندانە، لە ئەگەری بوونی هەر بەرهەمێكی نافەرمی و بێ ستیكەر، رێكاری یاسایی تووند دەگیرێتەبەر.

لە بەشێكی ئاگادارییەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە ئەم ئاگاداركردنەوەیە بەرهەمەكانی كارگە ناوخۆیی و عیراقیەكانیش دەگرێتەوە و ئەوانیش پێویستە ستیكەریان پێوەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن