نوێترین ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بڵاودەكرێتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 73

راچڵەكین -

هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان فراوانتر دەبێت و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 27 كەس بەهۆی بۆردومانەكانەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2026، وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل چەندین ناوچەی لەباشووری بەیروت بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە 27 كەس گیانیان لەدەستداوە و 105 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باشووری بەیروت و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە، كە لە رۆژی 2ی ئەم مانگەوە تائێستا بەردەوامە، دەیان باڵەخانەی نیشتەجێبوون خاپوور كراون، هاوكات ژمارەی قوربانیانیش بۆ هەزار و 345 كوژراو و چوار هەزار و 40 بریندار بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان ژن و منداڵن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن