راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2026 بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكان كە هەندێك كات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت . كاریگەری نا سەقامگیری كەش بەردەوامی دەبێت بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەكانی رۆژهەڵات پارێزگاكانی ( سلێمانی و هەلەبجە ) وە تاكو كاتەكانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
سبەی شەممە 4ی نیسانی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە لە كاتەكانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكان و ناوچە سنووریەكان .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆك 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی