داهاتی سلێمانی و دەوروبەری لەماوەی هەفتەیەكدا 13 ملیار زیادیكردووە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71


راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 28ی ئادار تا 3ی نیسانی 2026 بڕی (14) ملیارو (666) ملیۆن و (997) هەزارو (378)دینار بووە، لە (98%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (2%)ی چەك بووە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  1535.36% زیادیكردووە كە دەكاتە بڕی 13 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 21 تا 27ی ئاداری 2026 بریتیی بوو لە (896) ملیۆن و (866) هەزارو (700) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.     

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن