بەغدا لەبارەی ناردنی موچە وەڵامی كۆتایی هەرێم دەداتەوە

کوردستان

18/05/2020     ژمارەی بینراو 23944

راچڵەكین
 
حكومەتی عێراق لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە فەرمی وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوەو راشیدەگەیەنێت: هیچ رێككەوتنێك لەنێوان شاندی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەكراوەو پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش ئەركی حكومەتی هەرێمە نەك بەغدا. 
 
لەو نوسراوەدا كە رۆژی 7-5-2020 بە واژۆی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاراستەی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە، تیایدا بە روونی ئاماژەی بەوە كراوە كە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە نییە، بەڵكو ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و دەبێت لە بەشە بودجەی هەرێم دابینی بكات. 

حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ شاندەكەی هەرێم بۆ نادرنی مووچەی فەرمانبەران نەكراوە، باسی لەوەشكردووە كە تەنها داواكارییەكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق هەبووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. 

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەنوسراەكەیدا جەختی لەوەكردووەتەوە بەپێی یاسای بودجە، هەرێمی كوردستان دەبێت پابەندبێت بەوەی داهاتی نەوتی و نا نەوتی رادەستی گەنجینەی گشتی بكات، بەپێچەوانەوە لە پارەی ساڵانی هەرێمی كورستان دەبڕدرێت.  

نووسراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتی ئەو پارەیەی نەدراوەتە هەرێمی كوردستان، زیاترە لەو زیانەی لە رادەستنەكردنی نەوت پێیگەیشتووە، وەك ئەوەی لەیاسای بودجەی 2019داهاتووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن