راچڵەكین -
كەشناسیی بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێ لە ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و پشبینیش دەكات ئەمشەو تاوە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە چەند ناوچەیەك بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پێشیبنی دەكرێت ئەمشەو تاوە باران و هەورە تریشقە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ و سۆران و پارێزگای هەڵەبجە و بەشێك لە گەرمیان و بازیان بگرێتەوە، هەروەها ئەگەری باران و هەورە تریشقەی كەم هەیە لە سەنتەری شاری هەولێر و سلێمانی، سبەینێش شەممە بارانبارین لاواز دەبێت.
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی بڵاوكردووەتەوە، كە بەم شێوەیەیە:
هەولێر 10.6 ملم
شەمامك 13.8 ملم
پیرمام 12.8 ملم
سلێمانی 4.9 ملم
چەمچەماڵ 2.2 ملم
دهۆك 1.0 ملم
زاخۆ 2.0 ملم
ئاكرێ 0.2 ملم
بامەرنێ 1.4 ملم
بارزان 1.6 ملم
بازیان 7.4 ملم
حاجی ئۆمەران 4.2 ملم
هەڵەبجە 4.0 ملم
كەلار 3.4 ملم
خەبات 4.4 ملم
مەیدان 7.0 ملم
سۆران 3.0 ملم