راچڵەكین -
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی گەورە، سێ ڕۆژ بۆ پێكهاتەی مەسیحی بكرێتە پشوو.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی جەژنی گەورە و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانی یەكشەممە، دووشەممە و سێشەممە (5، 6، 7ی نیسانی 2026)، لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێمی كوردستان، بۆ مەسیحییەكان پشووی فەرمی دەبێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە رۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.