راچڵەکین-
میدیای رووسیا برینداربوونی موجتەبا خامنەیی پشتڕاستکردەوە و رەتیشیدەکاتەوە کە ناوبراو روویکردبێتە مۆسکۆ.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی "نۆڤۆستی لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە: ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە گواستنەوەی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران ئێران بۆ ڕووسیا دەکەن دوورن لە راستییەوە و دەنگۆی برینداربوونی ناوبراویش راستە.
ئاماژەی بەوەشکرد: رابەری باڵای نوێی ئێران تەنانەت بۆ چەند کاتژمێرێکیش نەهاتووەتە رووسیا، هەروەها بریندارییەکەشی بەشێوەیەک نییە کە کاریگەری لەسەر راپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی هەبێت.
رۆژنامەی "الجریدة"ی کوەیتی مانگی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە موجتەبا خامنەیی دوای برینداربوونی لە هێرشە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکاندا، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ مۆسکۆ.
ڕۆژی چوارشەممەی رابردووش، ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە کە موجتەبا خامنەیی تەندروستیی باشە و جەختیکردەوە لەوەی کە دواکەوتنی دەرکەوتنی لەناو خەڵکدا بەهۆی بارودۆخی ئەو جەنگەیەوەیە کە لە دژی ئێران هەڵگیرساوە.