راچڵەکین-
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەدەکات کە لەناو خاکی ئێران 1 هەزار ئامانجیان بۆردومان کردووە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری وەزارەتی جەنگی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە: لە ماوەی پێنج هەفتەی جەنگدا 11 هەزار ئامانج لە ناو خاکی ئێراندا بۆردومان کراون.
هاوکات رۆژنامەکە لە زاری کۆشکی سپییەوە ئاشکرایکردووە: هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بە ڕێژەی 90% کەمی کردووە و هەبوونی ناکۆکی لە ناو حکومەتی ئێراندا، بووەتە ڕێگر لەبەردەم توانای ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بەرفراوان.
لەلایەکی دیکەوە دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە: جەنگ لەگەڵ ئێران رەنگە زیاتر لە دوو هەفتەی دیکە بخایەنێت و ئەو ئامانجانەش کە لەلایەن واشنتۆن و تەلئەبیبەوە دیاریکراون پێویستیان بە رەزامەندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی بۆردومان بکرێن.