راچڵەکین-
بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە، شەش هاوڵاتی عێراقی لە دەروازەیەکی سنووری نێوان ئەو وڵاتە و ئێران بوونە قوربانی
دەستەی دەروازە
سنوورییەکانی عێراق بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی بۆردومانکردنی دەروازەی سنووریی
شەلەمچە لە دیوی ئێرانەوە، هاوڵاتییەکی عێراقی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:
هاوکات بە هەمان هۆکار پێنج هاوڵاتی دیکەی عێراق بریندار بوون، هەروەها بۆردومانکردنەکە
بووەتە هۆی ئەوەی کارمەندانی ئەو دەروازە سنوورییە کارەکانیان جێبهێڵن و دەروازەکەش
لەلایەن ئێرانەوە داخراوە.
شایەنی باسە، کەمێک پێش
ئێستا میدیا ئێرانییەکان ئاشکرایانکردبوو، دەروازەی شەلەمچە کە لەسەر سنووری نێوان
ئێران و عێراقە، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراوە.