وەزیری دەرەوەی ئێران: چوونمان بۆ پاکستان رەتنەکردووەتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 109

راچڵەکین-

وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی پاکستان دەکات و دەڵێت، هەرگیز چوونیان بۆ ئیسلام ئاباد رەتنەکردووەتەوە. 

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: میدیاکانی ئەمریکا هەڵوێستی خەڵکی ئێران (رێپێوانە جەماوەرییەکان بۆ پشتیوانی لە حکومەتی وڵاتەکە) بەشێوەی پێچەوانە وێنا دەکەن و بڵاویدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە سوپاسی هەوڵەکانی حکومەتی پاکستان دەکەین و هەرگیز خۆمان نەدزیوەتەوە لە چوون بۆ ئیسلام ئاباد، مەرجەکانی ئێمە کۆتایی هێنانە بەو جەنگە نایساسیی و ناڕەوایەی کە بە سەرماندا سەپێنراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن