كارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەبێت

عێراق

04/04/2026     ژمارەی بینراو 324

راچڵەكین -

رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش تەنها یەك بڕگە لەخۆدەگرێت.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 6-4-2026، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە (15)ی خۆی ئەنجام دەدات.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كارنامەی دانیشتنەكە تەنها لە یەك بڕگە پێكدێت، كە بریتییە لە تەواوكردنی پرۆسەی دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن