راچڵەكین -
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سیستەمی ئەسیكۆدا، شاندێكی باڵا رەوانەی بەغدا دەكات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق كۆدەبێتەوە.
سەردانی شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 5-4-2026 ئەنجام بدرێت و تاووتوێی سیستمی ئەسیكۆدا لەگەڵ عیراق دەكرێت، كە سیستمێكە بۆ بەستنەوەی دەروازەكان و سنوور و كاروباری گومرگی.
شاندەكەی حكومەتی هەرێم پێكدێت لە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان؛ عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون و كەمال رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان، ئەمەش وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.