راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل ئامەداكاریی دەكات بۆ وەشاندنی گورزی كاریگەر لە ئێران و ئەمجارە دامەزراوەكانی وزەی ئەو وڵاتە دەكاتە ئامانج، بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەشی چاوەڕوانی رەزامەندیی ئەمریكا دەكات.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، سوپای بەرگریی ئەو وڵاتە ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە بۆ وەشاندنی گورزی گەورەتری سەربازی لە ئێران، ئەویش بۆردومانكردنی دامەزراوەكانی وزەی ئەو وڵاتەیە.
ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی پلانەكەی لەدژی ئێران، چاوەڕوانی رەزامەندیی ئەمریكایە، كە بەگوێرەی سەرچاوەكانی ناو سوپای ئیسرائیل، لەئەگەری تەواوبوونی ئەو مۆڵەتەی كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە ئێرانی داوە بۆ رێككەوتن، كە تەنها دوو رۆژی ماوە، ئەگەر ئێران مەرجەكانی واشنتۆن رەتبكاتەوە، ئەوكات هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی وزەی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت و سوپای ئیسرائیل بە چڕی ئەو دامەزراوانە بۆردومان دەكات.
دوێنێ هەینی، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئێران رەتیكردەوە لەچەند رۆژی داهاتوو لە پاكستان لەگەڵ شاندی ئەمریكا كۆببێتەوەو لایەنە نێوەندگیرەكانی ئاگاداركردۆتەوە كە داواكارییەكانی واشنتۆن بۆ راگرتنی شەڕ قبوڵ ناكات.