راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 5-4-2026 لە كاتەكانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورو بوونی تۆزێكی سووك لە كەشی هەندێ ناوچە، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانی كورت خایەن هەیە لە سەر ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان و سنووریەكان.
لە ئەنجامی شێداری خاك و بوونی شێی بەرز لە هەوادا، ئەگەری گۆڕانكاری هەیە بە بارینی باران و دروست بوونی كەشێكی نا سەقامگیر لە ناوچەیەكی دیاریكراو لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە . ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری زیاد بوونی خێرای بای هەیە بۆ سەرووی 25كم لە كاتژمێرێكدا .لە شەودا دووبارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو ساماڵ .سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاكان سەنتەری سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە ئەگەری باران بارینی لە دوای نیوەڕۆ هەیە بە شێوەی نمە بارانی كەم لە هەندێ كاتی دوای نیوەڕۆ .
سبەی دوو شەممە 6-4-2026 ئاسمانی هەرێم لە كاتەكانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە دەبێت . لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەكان.ئەگەری باران بارین هەیە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی جیا جیا بگرێتەوە بە بوونی هەورە تریشقەو هەندێ ناوچە لێزمە بارانی بەهاری دەبێت هەندێ ناوچەی تر كەشەكەی نیمچە هەور بێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
كەشناسی دەڵێت لە ئێستادا هەرێمی كوردستان لە ژێر كاریگەری هیچ شەپۆلێكی باران بارین نیە ئەوەی لە پێشبینیەكان هەیە كەشی وەرزی بەهاری بە بوونی باران لە ناوچەیەك و ناوچەیەكی تر ئاسمانی نیمچە هەور بێت و ناوچەیەكی تر ئاسمانی ساماڵ بێت، واتە دروست بوونی هەر كەشێكی ناسەقامگیر پێشبینی ناكرێت بەهۆی خێرای پڕۆسەی چڕبوونەوەی هەورەكەو باران بارینێكی لەناكاو.