راچڵەكین -
هێزێكی سوپای ئیسرائیل كە لە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و دەیان سەرباز پێكهاتوون، پێشڕەویی لەناوچەكانی باشووری سووریا دەكەن و ژمارەیەك هاوولاتییش دەستگیر دەكەن.
میدیای فەرمیی سووریا بڵاویكردەوە، لە درێژەی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر خاكی سووریا، ئەمڕۆ یەكشەممە 5-4-2026، یەكەیەكی سوپای ئەو وڵاتە چوونەتە ناو گوندێك لە گوندەوارەكانی باكووری پارێزگای قونەیتەڕە و هەڵمەتێكی پشكنینی ماڵەكانیان ئەنجامداوە.
هێزەكەی سوپای ئیسرائیل كە لە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زیاتر لە 30 سەرباز پێكهاتبوون، چەندین هاووڵاتیی دانیشتووی گوندەكەیان دەستگیركرد و دوای ماوەیەك لەمانەوەیان بە دەستبەسەریی، ئازاد كران.
ماوەی چەند رۆژێكە هەڵمەتە سەربازییەكانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەكانی باشووری سووریا زیادی كردووە و چەند ناوچەیەكی دیكەیان لەو وڵاتە كۆنترۆڵكردووە. تائێستاش حكومەتی سووریا هیچ كاردانەوەیەكی بەرامبەر ئەو پێشێلكارییانە نیشان نەداوە.