راچڵەكین-
ماڵپەری ئەكسیۆس لەزاری چوار سەرچاوەی ئەمریكی، ئیسرائیلی و خۆرهەڵاتییەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەمریكاو ئێران لەگەڵ ژمارەیەك نێوەندگیری ناوچەكە گفتوگۆكانیان دەستپێكردووە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێكی 45 رۆژە لەنێوان واشنتۆن و تاران، وەك ئامادەكارییەك بۆ راگرتنی جەنگ بەتەواوەتی.
ئاژانسی رۆیتەرز كە هەواڵەكەی ئەكسیۆسی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێـ، هێشتا كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی ئاژانسەكەیان نەداوەتەوە لەبارەی دروستی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەكەی ئەكسیۆس بێت، ئەو لایەنانەی نێوەندگیری دەكەن، گفتوگۆ لەسەر خاڵەكانی رێكەوتنەكە دەكەن و دابەشیان كردووە بەسەر دوو قۆناغدا، قۆناغی یەكەم راگەیاندنی ئاگربەستە بۆ ماوەی 45 رۆژ، لەو ماوەیەشدا گفتوگۆكان دەستپێبكەن بۆ كۆتایی هێنانی یەكجارەكی بە جەنگ.