راچڵەکین-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی ئی- پسوڵە تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوەستێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا:
سەکۆی ئی-پسوولەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ڕۆژی چوارشەم هاوتا لەگەڵ 8ی مانگی چوار کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ رادەوەستێت و تاوەکو ڕۆژی یەکشەم، 12ی مانگی چوار کاتژمێر 8:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت.
هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە، سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت.
سیستەمی نوێی پارەدانی پسوولەکانی وەزارەتی کارەبا بەشێکە لە کارەبای 24-کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی، کە ئامانجی باشتکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرە لەڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاری پارێزراو لە تەواوی هەرێمی کوردستان.
پڕۆژەی ئی-پسوولە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی شوبات ڕاگەیەندراوە بۆ پارەدانی پسوولە بە شێوەی دیجیتاڵی. ئەم پڕۆگرامە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق (CBI) پەسە