ترەمپ: ئەوە ئێمەین كە باجی تێپەڕبوون لەگەرووی هورمز دەسەپێنین

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئێران لەڕووی سەربازییەوە شكستی خواردووە، پلانیشی هەیە بۆ سەپاندنی باج لەبەرامبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا.

دۆناڵد ترەمپ، ئەوەی هەیە ئێران لەڕووی سەربازییەوە شكستی هێناوە، تەنها هەندێك ووردە هەڕەشەیان بەدەستەوە ماوە وەك چاندنی هەندێك مین لە دەریادا، ئەو هەرەشانەش تەنها دەروونین.

" دەكرێت لەیەك شەودا كۆتایی بەئێران بهێنرێت كە پێدەچێت ئەمشەو بێت ( شەوی سێشەممە)." ترەمپ وا دەڵێت، جەختی لەوەشكرد، لەهێرشەكانی داهاتووی ئەمریكا بۆسەر ئێران سەرجەم پردو وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەناو دەبات، ئەگەر بێتو پێش ئەو وادەیەی دیاریكردووە، نەگەنە رێكەوتنێك كە بەلایەوە پەسەند بێت.

لەلایەكی ترەوە، پێگەی ئەكسیۆس بڵاویكردووەتەوە، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەكانی بە هێرشكردنە سەر ئێران دوابخات ئەگەر بێتو ئاسۆی رێكەوتنێك لەگەڵ تاران بەدی بكات، بەڵام دیار نییە ئاخۆ ئێرانییەكان هەموو رێكەوتنێكیان لا پەسەندە یاخود نا؟

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن