تاوەباران و تەرزە لەم ناوچانە دەبارن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 491

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 7 ی نیسانی 2026 ئەمڕۆ كەش بە گشتی باران بارین دەبێت و ناسەقامگیری كەش بەردەوامی دەبێت بە درێژای ئەمڕۆ، سەرەتا ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنووریەكان و قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاویەكان و ئیدارەی زاخۆ لەگەڵ بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك لە كاتەكانی پێش نیوەرۆ باران بارین دەست پێ دەكات شێوازی دابارین بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە لە هەندێ كاتدا، پاشان كاریگەری ئەم ناسەقامگیریە بۆ بەشەكانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی ئیدارەی ڕاپەڕین  سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و پاشان بۆ سەر سنووری پارێزگای كركووك و ئیدارەی گەرمیان).

هەندێ كات لە كاتی باران بارین جگە لە هەورە تریشقە ئەگەری تەزرە بارین هەیە زیاتر لەو ناوچانەی بەرزیان لە 900 م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا .كەشی باراناوی تا كاتەكانی شەو درەنگ بەردەوامی دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەك.

سبەی چوار شەممە 8ی نیسانی 2026 كەش نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەكان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری باران بارین لە  ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا  لە دوای نیوەڕۆ پێشبینی ئەگەری نمە بارانی كەم بۆ سەنتەری پارێزگاكان. پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە باران دەبێت هەندێ ناوچە كەشەكەی سەقامگیرە هەندێ ناوچەی تر ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن