راچڵەكین -
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی كەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆڕمۆڕ بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 12:40 كوژانەوەی گشتی لە تۆڕی كارەبای هەرێم ڕوویدا، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا لە ماوەی سێ كاتژمێردا كێشەكەیان چارەسەر كرد.
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەڵام دواتر بەهۆكاری كەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆڕمۆڕ بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە.
لەبارەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە، وەزارەتی كارەبای هەرێم روونیكردووەتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵە تاوەكو هەرچی زووە چارەسەری گرفتەكە بكات.