ئاگربەستەكەی ئێران و ئەمریكا، هێرشەكانی سەر لوبنان دەگرێتەوە؟

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی پاكستان دەڵێت، ئاگربەستی نێوان ئەمریكاو ئێران و لایەنە هاوپەیمانەكانیان لەسەر ئاگربەست رێكەوتوون لەسەرجەم ناوچەكان لەنێویشیاندا  هێرشەكانی سەر لوبنان.

شاباز شەریف، سەرۆكوەزیرانی پاكستان لە سەكۆی ئێكس نوسیوویەتی:" بەخۆشحاڵییەوە رادەگەیەنم، هەریەك لە كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لایەنە هاوپەیمانەكانیان، رێكەوتوون لەسەر دەستبەجێ راگرتنی جەنگ لەسەرجەم ناوچەكان لەنێویشیاندا لوبنان و ناوچەكانی تر."

" رۆژی هەیینی داهاتوو، ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان، پێشوازی لەشاندی هەردوو وڵات دەكات، بەئامانجی دەستكردنەوە بە دانووستانەكان و گەیشتن بەرێكەوتنی تەواوەتی، بەهیوای ئەوەی دانووستانەكان ببنە هۆی بەرقەراركردنی ئاشتییەكی هەمیشەیی." سەرۆكوەزیرانی پاكستان وا دەڵێت.

دوای زیاتر لە 40 رۆژ لەدەستپێكردنی هێرشی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران و هەڵایسانی جەنگ لەنێوانیاندا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026 بە نێوەندگیری پاكستان، ئەمریكاو ئێران لەسەر ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی رێكەوتن بەئامانجی رێگە خۆشكردن بۆ ئەنجامدانی دانووستان و گەیشتن بەرێكەوتن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن