راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی نیسانی 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان . لە هەندێ كاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی كورت خایەن دەبێت، هەندێ ناوچە كەشەكەی سەقامگیرە و هەندێ ناوچەی تر كەشەكەی ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سبەی هەیینی 10ی نیسانی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران كە هەندێك كات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت . پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی