راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییانی شارەكە دەكات لەكاتی دۆزینەوەی شتی ونبوو، دەسـتبەجێ بیگەیەننە نزیكترین بنكەی پۆلیس.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا هاوڵاتییانی ئاگادار كردووەتەوە، دۆزینەوەی شتی ونبوو،گلدانەوەو بەكـارهێنانی بەناڕەوا بۆخۆت تاوانە بەپێی مادەی (٤٥٠) لەیاسای سزادانی عێراقی و سزای لەسەر دیاری كراوە.
هاوكات داوا لەهاوڵاتییانی سلێمانی كراوە، لەكاتی دۆزینەوەی هـەر شـتێكی ونبوودا دەستبەجێ بیگەیەننە نزیكترین بنكەی پـۆلیس یـان بەشی پۆلیسی ونبووەكان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی ناو بینای تاپۆی كۆن.