راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەكانی باكووری هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین كە هەندێ كات باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی كورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لەو ناوچانە. پلەكانی گەرما بە 1 تـــــا 3 پلە بەرز دەبێتەوە.
سبەی شەممە 11ی نیسانی 2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت . لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت، لە هەندێ كاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی كورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە هەندێك ناوچە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی