كۆمپانیای لۆفتهانزا سەدان گەشتی ئاسمانی هەڵدەوەشێنێتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 283

راچڵەكین -

بەهۆی مانگرتنی بەشێك كارمەندانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی لۆفتهانزای ئەڵمانی، سەدانی گەشتی ئاسمانیی كۆمپانیاكە هەڵوەشێندرایەوە.

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 10-4-2026، بەشێك لە كارمەندانی كۆمپانیای لۆفتهانزا مانگرتنیان لەكاركردن راگەیاند، بەو هۆیەشەوە كۆمپانیاكە ناچاربوو لەكۆی هەزار و 350 گەشتی ئاسمانیی  ناوخۆیی و دەرەوەی ئەڵمانیا، 580 گەشت هەڵبوەشێنێتەوە، زۆربەی گەشتە هەڵوەشاوەكانیش لە فڕۆكەخانەكانی هامبۆرگ، میونخ و فرانكفۆرت بوو.
 
مانگرتنەكەی ئەو كارمەندانەی كۆمپانیای لۆفتهانزا كە بۆماوەی یەك رۆژە، لەسەر داوای سەندیكای (U.F.O) بوو بۆ گوشارخستنەسەر كۆمپانیاكە لەپێناو باشتركردنی مووچەی ئەو كارمەندانەو پلانی كۆمەڵایەتی تایبەت بەو كارمەندانەی كە مەترسی لەسەركارلابردنیان هەیە. تائێستاش كۆمپانیاكە وەڵامێكی ئەرێنیی داواكارییەكانی كارمەنە مانگرتووەكانی نەداوەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن