چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و یاریزان و ئەستێرەی پێشووی بەرشلۆنە، لە لێدوانێکیدا ئەو یانەیە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت بیر لە گواستنەوەی سادیۆ مانێ و پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ نەکەنەوە.
چاڤی وتویەتی " مانێ و ئۆبامیانگ دەتوانن لە پانتاییەکی کراوەدا بتکوژن و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، بەڵام بارسا پێویستی بەو جۆرە یاریزانانە نییە، بەڵکو پێویستی بە یاریزانێکە بتوانێت لە پانتایی تەسکدا یاریی بکات و خۆی بدۆزێتەوە ".
هەروەها وتویەتی " ن بیر لەوە ناکەمەوە بارسێلۆنا دەتوانێت چ جۆرە یاریزانێک بگوازێتەوە، بەڵکو من باسی ئەو یاریزانانە دەکەم کە لەگەڵ فەلسەفەی یاریکردنی بارسێلۆنا دەگونجێن "
لە کۆتایشدا وتویەتی نێیمار باشترین یاریزانە بۆ بەرشلۆنە و بەهەموو جۆرێک دەتوانێت خۆی بگونجێت.