ئوردن گەشتە ئاسمانییەكانى بۆ سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین -

هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردنی بڕیاریدا لە رۆژی 13ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی دەستپێبكاتەوە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی 10-4-2026 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردنییەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی نێردراوە، وا بڕیارە لە رۆژی دووشەممە 13-4-2026، گەشتە ئاسمانییەكان لە نێوان (عەممان - سلێمانی - عەممان) دەستپێبكەنەوە.

دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لەدوای بڕیارەكەی حكومەتی عیراق دێت بە كردنەوەی كایەی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكاندا، دوێنێش بۆیەكەم جار لەدوای 40 رۆژ لەداخستنی فڕۆكەخانەكان بەهۆی جەنگی ئێران و ئەمریكاوە، یەكەم فڕۆكەی هێڵی ئاسمانیی ئوردن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن