کەشناسی: لەم ناوچانە تەرزە و باران دەبارێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 103

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت، پێشبینی بارینی تاوە بارانی کورت خایەنیش لەگەڵ بوونی هەوررە بروسکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدوای نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا.

باسی لەوەشکرد: هاوکات پێشبینی بارانی بەخوڕ دەکرێت لە هەندێک کاتدا کە هەورە بروسکە و تەرزەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی راپەڕین و ناوچەی گەرمیان و هەندێک ناوچە لە سنووری کەرکوک.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن