رووسیا و ئۆكراینا سەدان سەربازی دیلی یەكتر ئازاد دەكەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 66

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

رووسیا و ئۆكراینا لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوانیان، سەدان سەربازی یەكتر ئازاد دەكەن كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون.

ئەمڕۆ شەممە 11-4-2026، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لە دانوستانەكانی ئیستانبوڵ كرا، كە یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە، ئازادكردنی سەربازە دیلەكانی نێوان رووسیا و ئۆكراینایە، هەردوو وڵات  350 دیلی یەكتریان ئازادكرد.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشكریكرد، پرۆسەی ئاڵوگوڕكردنی دیلەكانی جەنگ لە نێوەندگیریی ئیمارات بووە، سەربازە دیلەكانی رووسیا دوای ئازادبوونیان، رەوانەی بێلارووس كراون و دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دەگەڕێندرێنەوە بۆ رووسیا رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

تائێستا رووسیا و ئۆكراینا هەزاران سەربازی یەكتریان ئازادكردووە، كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون.

ئاڵوگۆڕی سەربازە دیلەكان لەكاتێكدایە سوپای رووسیا لەچەند رۆژی رابردوودا لەئەنجامی هێرشی چڕی سەربازیدا، رووبەرێكی فراوانی خاكی ئۆكراینای كۆنترۆڵكردووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن