ئەمریكا لەسەر ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران دێتەدەنگ

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 120

راچڵەكین -

ئیدارەی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە رەزامەندیی لەسەر ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران دابێت لە بانكەكانی قەتەڕ و چەند بانكێكی بیانی، بەرپرسێكی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رەزامەندی دەربڕینی ئەمریكا لەسەر ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران وەك نیازپاكییەكی واشنتۆن لەپێناو سەركەوتنی دانوستانەكانی تایبەت بە كۆتایی هێنان بە جەنگ، كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، ئەو راپۆرتانەی لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە، دوورن لە راستییەوەو تائێستا ئیدارەی سەرۆك ترەمپ بڕیاری لەبارەی ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران نەداوە، كە لە بانكەكانی قەتەڕ و چەند بانكێكی جیهانی دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە شاندی دانوستانكاری ئەمریكا و ئێران لەسەر ئاستێكی باڵا لە ئیسلام ئاباد-ی پایتەختی پاكستان لە كۆبوونەوەدان بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی نێوانیان، كە ئێستا بەشێوەیەكی كاتی و بۆ ماوەی دوو هەفتە جەنگ لەنێوانیان راگیراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن