ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشەكرێـت

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 295

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی نیسان مووچەی ( خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگی، زیندانیانی سیاسی، بەركەوتووانی كیمیاباران، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵاو پەروەردە).

رۆژی پێنجشەممە 9ی نیسان، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردەوە:" بڕی ( 957،122،000،000 ) نۆ سەد و پەنجاو حەوت ملیارو سەدو بیست و دوو ملیۆن دینار وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق. "

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن