بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 154

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە  12ی نیسانی 2026 كەش بە گشتی باران بارین دەبێت و ناسەقامگیری كەش بەردەوامی دەبێت بە درێژای ئەمڕۆ، سەرەتا ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنووریەكان و قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاویەكان و ئیدارەی زاخۆ لەگەڵ بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك لە كاتەكانی پێش نیوەرۆ باران بارین دەست پێ دەكات شێوازی دابارین بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە لە هەندێ كاتدا، پاشان كاریگەری ئەم ناسەقامگیریە بۆ بەشەكانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی ئیدارەی ڕاپەڕین  سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و پاشان بۆ سەر سنووری پارێزگای كركووك و ئیدارەی گەرمیان).هەندێ كات لە كاتی باران بارین جگە لە هەورە تریشقە ئەگەری تەزرە بارین هەیە زیاتر لەو ناوچانەی بەرزیان لە 1000 م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا .خێرای با بە بەرزی دەمێنێتەوە و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە . 

سبەی دوو شەممە 13ی نیسانی 2026 كەش نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەكان هەوری زیاتر دەبێت. ئەگەری باران بارین لە  ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا  لە كاتەكانی نیوەڕۆ پێشبینی ئەگەری نمە بارانی كەم بۆ سەنتەری پارێزگاكان    پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە باران دەبێت هەندێ ناوچە كەشەكەی سەقامگیرە .زیادبوونی خێرای با بەردەوامی دەبێت  .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی بێت، ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە ژێر كاریگەری باران بارین و كەشی ناسەقامگیر دەبێت لووتكەی ناوچە شاخاویە بەرزە سنووریەكان بەفر بارینی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن