هەولێر.. چوار تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەكرێن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار رادەگەیەنێت، كە هەڵیانكوتابووە سەر خاوەن نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو و هەوڵیاندابوو لەژێر هەڕەشەی بەكارهێنانی چەك، پارەكانی لێ ببەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 12-4-2026 بڵاوكراوەتەوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەكانیان باندێكی دزیكردنیان دەستگیركرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران ( م ، ب ، ع ) و ( س ، م ، ب) و ( ع ، م ، أ ) و ( ع ، م ، أ)، هەڵسابون بە رێگریكردن  و هەڵكوتانە سەر هاووڵاتییەك لە شاری هەولێر، كە نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەیە، دوای چاودێریكردنی لەلایەن تۆمەتبارەكانەوە، لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، رێگرییان لێكردووە و لەژێر هەڕەشەی بەكارهێنانی چەك، هەوڵیانداوە پارەكانی لێ وەربگرن، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن هێزەكانمانی ئاسایشەوە دەستگیركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن