راچڵەكین-
كۆمپانیای دانەغاز ئاشكرای دەكات، دەستیانكردووەتەوە بەبەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لەهەرێمی كوردستان.
دانەغاز ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا غازیان بەشێوەی پچڕ پچڕ بەرهەدەهێنا، لەئەمڕۆوە كارەكانی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە.
"ڕێكارەكان بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دەستیان پێكردووەتەوە، لەماوەی رابردووشدا
كۆمپانیاكە لە نزیكەوە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە حكومییەكان كردووە، پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانیش وەك كاری هەرە لەپێشینەیان دەمێنێتەوە."