وەزارەتی نەوتی عیراق هەناردەو فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئادار راگەیاند

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 52

راچڵەكین-

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری مانگی ئاداری بڕی بەرهەمهێنراوی نەوت و داهاتەكەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق بێت كە ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026 بڵاوكراوەتەوە، لەمانگی ئاداردا 18 ملیۆن و 604 هەزارو 951 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە، داهاتی ئەو بڕە فرۆشراوەش 1 ملیارو 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار بووە.

وەك لەڕاگەبەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عیراقدا هاتووە،لەمانگی ئاداردا  بڕی 1 ملیۆن و 271 هەزارو 200 بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە، هاوكات بڕی دوو ملیۆن و 772 هەزارو 217 بەرمیل نەوتی كەركوك لەڕێی بۆری هەرێمی كوردستاندا بۆهەناردەی بەندەری جەیهان كراوە.

مانگی شوباتی ئەمساڵ بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاوی عیراق گەیشتە نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل، داهاتەكەشی 6 ملیارو 814 ملیۆن و 585 هەزار دۆلار بووە.

بەراوورد بە مانگی شوبات، هەناردەی نەوتی خاوی عیراق لەمانگی ئاداردا نزیكەی 82 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمیكردووە، لەبەرامبەردا داهاتەكەشی نزیكەی پێنج ملیار دۆلار كەمیكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن