وتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا: ئەوەی ئەمریكا دەیكات چەتەگەرییە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 68

راچڵەكین-

وتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا دەڵێت، سەپاندنی كۆت و بەند بەسەر جووڵەی كەشتییەكان لەگەرووی هورمز لەلایەن ئەمریكا، كارێكی نایاساییەوە دەچێتە چوارچێوەی چەتەگەری.

ئیبراهیم زولفەقاری، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026 لەوەڵامی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی سەپاندنی گەمارۆ بەسەر هاتوچۆی كەشتییەكان لەگەرووی هورمز رایگەیاند، سەروەری كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر ئاوە هەرێمایەتییەكانی وڵاتەكەی، مافێكی سروشتی گەلی ئێرانە:"ئاسایشی ئەو ئاوە هەرێمایەتییانەی ئێران بەتوندی لەلایەن هێزە چەكدارەكانمانەوە دابین دەكرێت."

زولفەقاری، جەختی لەوەكرد، كەشتییەكانی دوژمنانی ئێران مافی ئەوەیان نییە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، بەپێچەوانەوە رێگە بە كەشتییەكانی تر دەدرێت پێیدا تێپەڕن بەپێی رێنمایی هێزە چەكدارەكانی ئێران.

" بەلەبەرچاوگرتنی هەڕەشەی دوژمنان لەگەلی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەمان، تەنانەت دوایی كۆتایی هاتنی جەنگیش، كۆماری ئیسلامی ئێران بەبڕوای تەواوەوە میكانیزمێكی هەمیشەیی جێبەجێ دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز." وتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا وادەڵێت.

زولفەقاری، لەبەشێكی تری لێدوانە هەڕەشە ئامێزەكانیدا ووتی، سەپاندنی كۆت و بەند بەسەر جووڵەی كەشتییەكان لەگەرووی هورمز لەلایەن ئەمریكا، كارێكی نایاساییەوە دەچێتە چوارچێوەی چەتەگەری:" هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران جەختلەوەدەكات، كەناراوەكانی كەنداوی فارس و دەریای عوممان یان بۆ هەموان دەبێت یان بۆ هیچ لایەك، ئەگەر بێتو كەناراوەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوەكانی كەنداوی فارس و دەریای عوممان ڕووبەڕووی هەڕەشە ببنەوە، هیچ كەناراوێك لەو دوو ناوچەیە سەلامەت نابن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن