راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026 بەگشتی لەنێوان هەوری تەواوو نیمچە هەور دەبێت. لەگەڵ نمە بارانی كەم لەناوچە شاخاوییەكاندا وەهەروەها بارینی بەفرێكی كەم لەناوچە سنوورییەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵات. بۆ كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ تاكو ئێوارە كاریگەری دابارین فراوان دەبێت بەشێوەی تاوە باران و بروسكە لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین بۆ زۆربەی ناوچەكان بە سەنتەری شارەكانیشەوە بەتایبەتی هەولێر وە لەناوچە نزمەكان ( ناوچە دەشتاییەكان ) كاریگەری زیاتر دەبێت. بۆ كاتەكانی شەو ئاسمان سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە بە ( 3- 5 ) پلە.
سبەی سێ شەممە 14ی نیسانی 2026 بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی