كەی مووچەی مانگی 3 ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت؟

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 172

راچڵەكین –

وابڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە، خوێندنی باڵاو فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت. 

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، هەمان رۆژ مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن