راچڵەكین –
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە، خوێندنی باڵاو فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەكە بێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.