پەیامێكی نوێ لە دۆناڵد ترەمپ-ەوە

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی دوورو درێژ، دواجار سەركردەكانی لوبنان و ئیسرائیل گفتوگۆ دەكەن.

دۆناڵد ترەمپ، لەسەكۆی تروس سۆشیال نوسیوویەتی:" هەوڵدەدەین بوارێك بۆ هەناسەدانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بڕەخسێنین، دوای 34 ساڵ ئەمڕۆ سەركردەكانی هەردوو وڵاتە گفتوگۆ دەكەن."

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوەكردبوو، دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەك بەسەر شەڕوپێكادانەكانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی، پێدەچێت رێكەوتنێك لەنێوان تەلئەبیب و بەیروت بكرێت بۆ راگەیاندنی ئاگربەست.

هاوكات بەرپرسێكی ئەمركی ئاماژەی بەوەكردووە، دۆناڵد ترەمپ، پێشوازی لە كۆتایی هێنان بە شەڕو شۆڕەكانی لوبنان دەكات و بەبەشێك لە رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلی دادەنێت.

ئەو بەرپرسە بە سكای نیوزی راگەیاندووە، ترەمپ داوای لەئیسرائیل نەكردووە ئاگربەست لە لوبنان رابگەیەنێت و بەبەشێك لە دانووستانەكانی ئەمریكاو ئێرانی دانانێت، بەڵام لەهەمان كاتدا پێشوازی لەهەنگاوی كۆتایی هێنان بە بارگرژییەكانی ئەو وڵاتە دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن