شەپۆلێكی نوێی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو تەرزەی لەگەڵدایە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین-

شەپۆلێكی نوێی بارانبارین كە هەورە بروسكەو سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لەهەندێك ناوچە ئاستی بارانبارین دەگاتە 200 مللیمەتر.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، لەئەنجامی كاریگەری شەپۆلێكی دەریای سوور و ناوەراست بۆ سەر هەرێمی كوردستان، رۆژی شەممە 18ی نیسانی 2026  لەكاتەكانی نیوەۆوە ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەورو هەورە بروسكە و بارانی بەخور.

سەرەتا شەپۆلی بارانبارینەكە لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمەوە سنوری پارێزگای دهۆك و نەینەواو ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەكات و پاشان بەگوێرەی كات لە ئێوارە و شەودا شەپۆلەكە بەهێزتر و فراوان دەبێت بەرەو سنوری پارێزگای كەركوك، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، راپەرین و سۆران لەسەرجەم ناوچەكان ئەگەری بارانی بەخوڕ و چالاكبوونی هەورە بروسكەی بەهێز دەبێت لەگەڵ چالاكبوونی بای باشوری رۆژهەڵات بەخێرای 15-40 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی ئەو كەشناسە بێت، بۆ رۆژانی یەكشەمە و دووشەمە كاریگەری ناجێگیری كەش و هەوا بە بەهێزی  بەردەوامی ئەبێت و زۆربەی شوێنەكان لەكات و شوێنی جیاوازدا هەورە بروسكەی بەهێز و شەستە باران دەبێت لەگەڵ بارینی تەرزە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و بەهۆی بەهێزی تاوە بارانەكانەوە ئەگەری دروستبوونی لافاویش لەهەندێ شوێندا ئەبێت پلەكانی گەرماش 3 تا 4 پلە نزمدەبنەوە و كەشی ناوچەكە بەگشتی سارد نابێت و فێنك دەبێت.

ئاراس جەبار دەڵێت، بۆ رۆژی سێشەمە 21/4/2026 كاریگەری ئەو ناجێگیریە بەلاوازی بەردەوامی دەبێت و لەكاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەر هەیە لەهەندێ شوێندا تاوە باران و بروسكە دروست ببێتەوە و پاشان لەشەودا كۆتایی پێدێت و لە رۆژی چوارشەمەوە 22/4/2026 كەش و هەوا بۆ ماوەی چەند رۆژێكی دیارینەكراو جێگیر دەبێتەوە .

" لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا لەتەواوی ناوچەكانمان ئەگەری بارینی زیاتر لە 60 تا 100ملم باران دەبێت و لەناوچە شاخاویەكان و هەندێ شوێنیشدا ئەگەر هەیە زیاتر لە 200ملم باران ببارێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن