كەشی سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی نیسانی 2026 كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت، لە ئێستادا زۆربەی ناوچەكەمان ئاسمانی هەوری  پێشبینی دووبارە چالاكبوونەوەی ئەم شەپۆلە لە كاتەكانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە جیاجیاكان دەكرێت .

باران بارین بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێ ئەگەری تەزرە لە هەندێ كاتدا دەبێت .لە دوای نیوەڕۆ پێشبینی باران بارین لە سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەت باكووری پارێزگای هەولێر و ناوچەكانی دەوروبەری قەزای كۆیەو لەگەڵ ئیدارەی سۆران و بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای  دهۆك بە تایبەت (ئاكرێ، دینارتە، بجیل، زاویتە )پاشان دەوروبەری قەزای مێرگەسوور . سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی ئەم پارێزگایە دابارینی بە شێوەی شەستە بارانی كورت خایەنی دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە .كاریگەری ئەم شەپۆلە بەشێوەی كەشێكی بەهاری دەبێت لەوانەیە لە ناوچەیەك بارانێكی زۆر ببارێت و ناوچەیەكی تر بارانی كەمتر بێت . پلەكانی گەرما جێگیرە.

سبەی دوو شەممە 20ی نیسانی 2026 كەش بە گشتی ئاسمان هەندێ كاتی بەیانی نیمچە هەورە پاشان ناجێگیری كەش دووبارە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ چالاك دەبێتەوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی زیاتر دەبێت لێزمە بارانی كورت خایەن و هەورە تریشقەش دەبێت .سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی ئەم دوو پارێزگایەو ناوچە شاخاویە بەرزەكان و قەزاو ناحیەكانی ئەم سنوورانە بە گشتی باران بارینی لە كاتی جیا جیای دوای نیوەڕۆ دەبێت زیاتر باران بارینەكە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت . هاوكات سنووری پارێزگای كركووك و هەڵەبجە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری چەند تاوە بارانێكی كورت خایەنی هەیە .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆك: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی 

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاریگەری ئەم شەپۆلەی ئێستای سەر ناوچەكەمان بریتی دەبێت لە (لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ ناوچە تەزرە بارین و زیادبوونی خێرای باو زیادبوونی شێ ی ڕێژەی لە هەوادا) 

ئەگەری گۆڕانكاری هەیە لە پێشبینیەكان , ناوچەیەك باران كەم بێت و ناوچەیەكی تر بارانی زیاتر بێت و لە سەنتەری شارەكانیش باران جیاواز بێت لە بڕەكەی لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن