بەرپرسێكی باڵای حزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژرا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 80

راچڵەكین-

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئیسرائیل بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە، بەرپرسێكی باڵای حزبوڵڵای لوبنانیان لە شارۆچكەی بنت جەبیل كوشتووە.

كەناڵی 12ی ئیسرائیل لەزاری ئەو بەرپرسە ئەمنییە بڵاویكردووەتەوە، لەهێرشی چەند رۆژی رابردووی سوپای ئیسرائیل بۆسەر شارۆچكەی بنت جەبیل لە باشوری لوبنان، عەلی رەزا عەباس ناسراو بە ( حاجی ئەبو حسێن بارش) فەرماندەی حزبوڵڵا لەو شارۆچكەیەو یەكێك لەبەرپرسانی باڵای هێزی رەزوان كوژراوە.


عەلی رەزا عەباس

 

رۆژی هەیینی رابردوو 17ی نیسانی 2026 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەباشوری لوینان زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە كە تیایدا ژمارەیەك لەئەندامانی حزبوڵڵایان كردووەتە ئامانج بەهۆی ئەوەی ئاگربەستیان پێشێلكردووە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، هێزی ئاسمانی بەیاوەری هێزی زەمینی سوپای ئیسرائیل هێرشیان كردووەتەوە سەر چەند مۆڵگەیەكی تیرۆرستان لە باشووری لوبنان و ژێرخانی سەربازی حزبوڵڵایان كردووەتە ئامانج.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن