پۆلیسی دهۆك لەبارەی بارهەڵگرە سووتاوەكە دێتەدەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین -

پۆلیسی دهۆك روونكردنەوە لەبارەی ئەو بارهەڵگرە دەدات كە رۆژی شەممە 18-4-2026 بە سووتاوی لەسەر شەقامێكی شارەكە راگیرابوو، راشیدەگەیەنێت: بۆمان دەركەوت ئەمە فێڵی كەسێك بووە بۆ ئەوەی هەست و سۆزی هاووڵاتیان رابكێشێت و پارەیان لێوەربگرێت.

لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 19-4-2026 بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك زانیاری لەبارەی ئەو بارهەڵگرە سووتاوە ئاشكراكرد كە دوێنێ شەممە لەسەر شەقامێكی شارەكە راگیرابوو، تێیدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، دەركەوت بارهەڵگرەكە پێشتر سووتاوە و لەلایەن تۆمەتبارێكەوە لەسەر شەقامی ماسیكێ دانراوە بۆئەوەی هەست و سۆزی هاووڵاتیان و شۆفێران بەلای خۆی رابكێشێت و لەو رێگەیەوە پارەیان لێ وەربگرێت.

پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوەو ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و دواتر رادەستی دادگا دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن