خورماڵ.. ئەو تۆمەتبارەی دزی لە نۆرینگەیەك كردبوو دەستگیركرا

کوردستان

19/04/2026     ژمارەی بینراو 167

راچڵەكین -

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە دوای شكاندنی دەرگای نۆرینگەیەك لە قەزای خورماڵ، كامێرای چاودێریی نۆرینگەكەی دزیبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 19-4-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ سكالای تۆماركرد لەسەرئەوەی دەرگای نۆرینگەكەی لەناو بازاڕی خورماڵدا شكێنراوە و كامێراكانی چاودێری نۆرینگەكەی دزراوە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی خورماڵ دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون، توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكرێت و بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، دەستگیر بكرێت.

تۆمەتبارەكە ناوی (‌و. م .س) تەمەن 24 ساڵە، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و لەئێستاشدا راگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن