راچڵەكین- سپۆرت
یانەی بایرن میونخ بە بردنەوەی لە یانەی شتوتگارت و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە، بۆ 35ەمین جار لە مێژووی خۆی، بووە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا).
یانە باڤارییەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە یاریگای خۆی (ئەلیانز ئەرینا)، میانداریی یانەی شتوتگارتی كرد، یارییەكەشی بە ئەنجامی (4 - 2) گۆڵ لە بەرژەوەندیی خۆی كۆتایی پێهێنا و كۆی خاڵەكانی بۆ 79خاڵ بەرزكردەوە، بەمەش بەدەستهێنانی خولی ئەمساڵی بۆندسلیگای مسۆگەر، لەكاتێكدا هێشتا چوار گەڕی یارییەكانی خولەكە ماوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی 15 خاڵ لە پێش یانەی بروسیا دۆرتمۆندی خاوەنی ریزبەندی دووەمی خولەكەیە، لەئێستاوە خولی ئەمساڵیشی مسۆگەر كرد.
بەم ئەنجامە یانەی بایرن میونخ بۆ 35ەمین جار لە مێژووی خۆیدا، توانی ببێتە پاڵەوانی خولی بۆندسلیگا.