كەشی سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 206


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 20ی نیسانی 2026 بەهۆی  بەردەوامی ناسەقامگیری كەش، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و بروسكە لەزۆربەی ناوچەكاندا، هەندی كات پێشبینی  لیزمە باران و تەرزە دەكرێت، بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری دابارین لاواز دەبێت.پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە.

سبەی سێ شەممە 21ی نیسانی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی سنووریەكان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی بەیانی تاكو دوایی نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسكە لاوازی لابەلا هەیە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 19 پلەی سیلیزی 
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 10  پلەی سیلیزی 
سلێمانی 18  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆك 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 22 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن